به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ گوشاریان بۆ ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی هاوردووه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكه‌ن.
ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی له ڕێكه‌وتی ٦ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناده‌ن چاویان پێ بكه‌وێت. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به شێوه‌ی نایاسایی درێژ كراوه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوون نه‌كراوه.