به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی “شریفه محه‌ممه‌دی” له چالاكانی كرێكاری به‌ندكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شتی خستووه‌ته ژێر گوشار به ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی ٢٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕه‌شت هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكارییه و سیرووس فه‌تحی” هاوژێنی شه‌ریفه‌یان له پێش چاوی منداڵه‌كه‌یان به ناوی “ئایدین” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌و ڕۆژه‌وه ئایدین تووشی شۆكی عه‌سه‌بی بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت له به‌رواری ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٢وه ده‌ستبه‌سه‌ر و “سیرووس فه‌تحی” به بیانووی به‌دواداچوون به دۆسیه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.