کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ڕامین فاتحی

گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ڕامین فاتحی

ڕۆژی ڕابردوو، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌یڕامین فاتحیله‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ بانگهێشت كراون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون،ڕادا فاتحیخۆشكیڕامین فاتحیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش بانگهێشتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، پێیانی ڕاگه‌یاندوون كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بێده‌نگ نه‌بوونی ئه‌ندامانی بنه‌ماه‌كه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌یداته‌وه‌. له‌ به‌رده‌وامی ڤیدیۆكه‌داڕادا فاتحیجه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نیا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نابن، به‌ڵكوو له‌ ئێرانیش دژ به‌ ئه‌و ڕژیمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ به‌رده‌وامی به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.