به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌قز هه‌ڕه‌شه‌یان له كاسبكارانی ئه‌و شاره كردووه كه بۆیان نییه له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” دا مان بگرن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت گوشاریان بۆ كاسبكاران و دووكاندارانی سه‌قز هێناوه و به‌ڵێننامه‌ی نووسراویان لێ وه‌رگرتوون بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌شداری ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی گشتی نه‌بن. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: به‌شێك له كاسبكاران قبووڵیان نه‌كردووه كه به‌ڵێننامه واژۆ بكه‌ن و به‌شێكی دیكه‌یان وتوویانه ئه‌گه‌ر هه‌ر زیانێكیان پێ بگات، به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت دایه و ئه‌بێ قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه.
