به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری بۆكان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌درێژه‌ی زه‌خت و گوشار خستنه‌سه‌ر هاووڵاتییان له‌مشاره، به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌وانه پێش‌گرتن به هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له دوو كه‌س، زه‌ختیان خستووه‌ته سه‌ر هاووڵاتییان و ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به‌دواوه بووه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی ڕژیم له فلكه‌ی “ئه‌سكه‌نده‌ری” شاری بۆكان هاتووچۆی خه‌ڵكیان به‌وردی خستووه‌ته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و هه‌ر كه‌سێك كه گومانیان لێ بێت گیری پێ ده‌ده‌ن و ئه‌زیه‌تی ده‌كه‌ن یاخود به‌ر به هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی ده‌گرن. ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه چه‌ند هه‌نگاو له‌ولاتراه‌وه به ئاشكرا مه‌وادی مۆخه‌دێر خه‌رید و فرۆش ده‌كرێ و ئه‌م هێزانه هیچ كارێكیان به‌وان نییه.