کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی گوندێكی پیرانشار

گوشاری هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی گوندێكی پیرانشار

گوشاری هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی گوندێكی پیرانشار

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزەكانی ئینتیزامی ڕژیم لە گوندێکی پیرانشار بە شیوەی نایاسایی دەستدرێژییان کردووەتە سەر كه‌لوپه‌لی خەڵک و زه‌وتیان کردووە و دواتر پێیانیان فرۆشتوونه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی ئینتیزامی ڕژیم جێگیر لە پاسگای سیلوێ سەر بە پیرانشار، هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی گوندی گردەسوور و بەبێ هیچ بەڵگەیەک و بە زۆره‌ملێ لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ، دەستیان داوەتە تاڵان و ڕاوڕووت. شایانی باسه‌، لەم هەوڵەدا لانیکەم ٥٣ سەر ئەسپی هاووڵاتییان کە تەنیا سەرچاوەی داهاتی ئەوان بووە زەوت کراوە و دواتر هەڕاج کراوە و هەر ئەسبێک بە بڕی دوو میلیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن بە خاوەنەکانیان فرۆشراوەتەوە.