کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری هێزه‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ر بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان له‌ شاری سه‌قز

گوشاری هێزه‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ر بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان له‌ سه‌قز

گوشاری هێزه‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ر بۆ سه‌ر ده‌ستفرۆشان له‌ سه‌قز

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ هێزه‌كانی‌ “سەدی مەعبەر” له‌گەڵ هێزە ئینتیزامییەکان، له‌ پێش گاراژی سه‌قز هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشەکان‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ نێوان ده‌ستفرۆشەکان‌ و هێزه‌‌ نیزامییەکان شه‌ڕ ‌و دەمەقاڵێ هاتووەتەوە ئاراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌هۆی‌ دەستکورتی و هه‌ژارییه‌وه‌ خه‌ڵكێكی‌ زۆر ڕوویان له‌ ده‌ستفرۆشی‌ كردووه ‌‌و هێزه‌كانی‌ حکوومەت به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ کە دەستفرۆشەکان ڕێگەی خه‌ڵکیان گرتووه،‌ به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان‌ و کەرەستەی دەستفرۆشەکان لەگەڵ خۆیان دەبەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەمە چەنده‌مین جارە کە هێزەکانی سەدی مەعبەر هێرش دەکەنە سەر دەستفرۆشه‌کان و بێڕیزییان پێ دەکەن و کەرەستەکانیان تێک دەدەن. شایانی باسه‌، هێزەکانی سەدی مەعبەر و هێزە نیزامییەکان به‌نیاز بوون چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، بەڵام خەڵکی شاری سەقز ئیزنیان پێ نەداون.