به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامەنووس “ژینا مودەڕس گورجی” و “فەریبا زەند کەریمی” موعه‌لیمی زمانی ئینگلیزی و لە چالاکانی ناسراوی مافەکانی ژنان لە شاری سنە لە بەندی تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیراون و بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاردان.
“ژینا مودەڕس گورجی” ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە نزیك ماڵه‌كه‌ی ڕفێندرابوو. ناوبراو مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی گشتی” مه‌حكووم كرابوو. هەروەها “فەریبا زەندکەریمی” تەمەن ٣٥ ساڵ مامۆستای وانەبێژی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان و چالاکی مافەکانی ژنان لە شاری سنە، کاتژمێر ٨ی شەوی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرکرابوو.