ناوەندە ئەمنییەکانی شاری مەریوان گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ماڵی ئینسان كه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌و شاره چالاكی مرۆڤ دۆستانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن بردووه‌ته سه‌ره‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سیان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه.
کۆمیتەی ماڵی ئینسان، لەلایەن کۆمەڵێک لە گەنجانی دڵسۆز بۆ باشترکردنی دۆخی گەڕەکە هەژارنشینەکانی مەریوان دروست بووه و لە چەند ساڵی ڕابردوودا چالاکییەکی کاریگەرییان لە بوارە جیاوازەکان وەکو په‌روه‌رده‌ی ژنان، هاوکاریی مرۆڤدۆستانە و دانانی کتێبخانە گشتیی دا هەبووە. ئەم کۆمیتەیە بە تایبەت لە كاتی گشتگیری پەتای کۆرۆنادا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له یارمه‌تیدانی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و له ڕێگه‌ی بانگ‌كران و لێپرسینه‌وه هه‌وڵیان داوه ڕێگه له چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه بگرن.