هاوكات له دوای بانگه‌شه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوانی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌خت كردووانی ئه‌و ڕووداوه كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گۆشاریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كوژراوانه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان لێ كراوه.
كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه له دووهه‌مین ساڵیادی گیان به‌ختكردنی ئازیزانیان، خوازیاری به‌ره‌و پێش چوونی پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ئه‌نجام دراوه بوون، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كوژراوانه هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی ” هه‌ڵكردنی مۆمێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووان” ڕێكخستووه. شایانی باسه فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دوو مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌یه سپای پاسداران كه‌وته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م ١٧٦ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان به‌خت كرد.
