له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كیانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له پێش كامێراكانی سدا و سیمای ڕژیم، چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی دادخوازیان بانگهێشت كردووه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌میر محه‌ممه‌د كوهكه‌ن” له گیانبه‌ختكردووانی خۆپێشاندانی خه‌ڵك له شاری “ئه‌زنا” سه‌ر به پارێزگای لوڕستان، باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون و پێیان ڕاگه‌یندراوه كه ئه‌گه‌ر خوازیاری ڕاده‌ست كرانی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یانن، پێویسته له پێش كامێراكانی سدا و سیمای ڕژیم، دان به‌وه‌دا بنن كه كوڕه‌كه‌یان له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كوژراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕۆڵه‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كوژراوه و به قسه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانیان نه‌كردووه، به‌ڵام مامۆی ئه‌و قاره‌مانه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ناچار بووه به‌شداری له پیلانه‌كانی ڕژیمدا بكات.
