کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پژمان فاتحی  و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پژمان فاتحی و ده‌ستبه‌سه‌ر

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ و كامیاران، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی دایهئه‌فسانه‌دایكیپژمان فاتحیبه‌ندكراوی سیاسی له‌ سێداره‌ دراو و پورزای ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات پاش هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌، به‌ توندوتیژییه‌كی زۆر و بێڕێزییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان. شایانی باسه‌، پاش ئه‌و كرده‌وه‌ نامرۆییانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌،ڕامین محه‌ممه‌دیته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و دانیشتووی گوندیئه‌ڵكسه‌ر به‌ شاری كامیاران، له‌ لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.