له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان ژماره‌یه‌ك له كاسبكارانیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” به هیچ جۆرێك به‌شداری مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نه‌بن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له بازاڕیانی ئه‌و شاره كردووه و ژماره‌یه‌ك له دووكاندارانیان بۆ ئیداره‌كانی ئه‌ماكن و ئیتلاعات بانگهێشت كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به هیچ جۆرێك نابێت له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری و مان بگرن.
