کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی “ئاسۆ كه‌ریمی” له‌ پاوه‌

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئاسۆ كه‌ریمی

ناوەندە ئەمنیەتییەكان بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی “ئاسۆ کەریمی”، ئەو كۆڵبەرەی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژرا، داوایان لە کەسوکارەکەی کردووە کە هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو كێشه‌ی شه‌خسی ڕابگه‌ینن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بەکرێگیراوانی ڕژیم، تەرمی ئاسۆیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد بە مەرجێک ڕابگەیەنن کە گیان لەدەستدانی ناوبراو كێشه‌ی شه‌خسی بووه‌. هاوکات بنەماڵەی کەریمی و شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە، ناوبراو لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تەرمی “ئاسۆ کەریمی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە شەوی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ لە باخەکانی دەورووبەری گوندی شوشمی دۆزرایەوە.