ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان خسته سه‌ر “شه‌رمین حه‌بیبی” هاوژینی “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” و ڕایانگه‌یاند: تا كۆتایی مانگی خه‌رمانان نابێت له گونده‌كه‌یان بچێته ده‌ره‌وه و سه‌ردانی سه‌قز بكات.
“فەرهاد مەحموودی” برای هه‌میشه زیندوو “فەرەیدوون مەحموودی” بە بڵاوكردنەوەی پۆستێك ڕایگەیاند: “شەرمین حەبیبی” هاوژینی براكەم بە دانانی بارمتە ئازاد بوو، داواكاری گشتی بە شەرمینی وتووە، پێویستە “بچێتەوە گوندەكەی باوکت و تا دوای ساڵڕۆژی “ژینا ئەمینی” مافی ئەوەت نییە سه‌ردانی سەقز بكه‌یت”. حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ر نایه‌وێت لە چەند مانگی داهاتوودا هیچ دەنگێک لە بنەماڵەی دادخوازەكانەوە به‌رز بێته‌وه.
