کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی قوروه‌ بۆ سه‌ر كچانی قوتابی

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی قوروه‌ بۆ سه‌ر كچانی قوتابی 5

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووەدا ژمارەیەک لە کچانی قوتابیی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانه‌وه‌ له‌ ژێر ناوی ئامۆژیاری حیجاب بانگهێشت كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ به‌ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، گوشاریان بۆ قوتابی و خوێندكارانی زانكۆ هاوردووه‌ و له‌ ژێر ناوی ئه‌خلاقی ئیسلامی ده‌یان قوتابیان بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نابێت به‌ هیچ جۆرێك به‌شداری ناڕه‌زایه‌تی ببن و دژبه‌ حیجابی ئیجباری چالاكی ئه‌نجام بده‌ن. به‌وته‌ی قوتابیان، هێزه‌كانی ڕژیم وتوویانه ئه‌گه‌ر گوێ به‌ هۆشداره‌كانیان نه‌ده‌ن ئه‌وه‌ په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز ده‌كه‌ن و دۆسیه‌كه‌یان ڕاده‌ستی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان ده‌كرێت.