کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر “سامان پاشایی”

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر سامان پاشایی 1

“سامان پاشایی” هاووڵاتی خەڵکی سەقز و ئەندامی ئەکادیمیایی  پزیشکی وەرزشی ئەمریکا لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی هێزه‌كانی ڕژیم لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە دایه‌، ناوبراو به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌ و به‌ شێوەیەکی بەرچاو کێش و هاوسەنگی لەشی دابه‌زیوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سامان پاشایی” لە چل و پێنجەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانیدا، بۆ یەکەمجار لە ژێر چاودێری هێزەکانی ئیتلاعاتدا چاوپێکەوتنێکی کورتی لەگەڵ خێزانەکەیەوە هەبووە. سه‌ردار پاشایی برای سامان لەم بارەوە ڕایگەیاند:  دۆخی تەندروستی براکەی بە شێوەیەکی جیددی لە مەترسیدایە و خراپی دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی براکەی لە ئەستۆی بەرپرسان و کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سامان پاشایی”، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، لە کاتی گەڕانەوه‌ لە شاری سنەوە بۆ سەقز، به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. دواتر هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكۆتایه‌ سەر ماڵی “سامان” و سەرەڕای پشکنین، دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شه‌خسی ناوبراودا گرت.