له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، دوو ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ورمێ و دانیشتووی هه‌ولێر به ناوه‌كانی كه‌یهان محه‌ممه‌دی نێژاد و سینا قاسمی زاده، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌یان چه‌ند جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه، هه‌وڵیان داوه ڕێگه له چالاكی ڕۆڵه‌كانیان بگرن. سازكردنی په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كه‌یهان محه‌ممه‌دی نێژاد و سینا قاسمی زاده یه‌ك له‌و هه‌وڵانه‌یه كه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌نجامیان داوه تا له‌و ڕێگه‌وه كه‌س و كاریان ناچار بكه‌ن وێنه، ناونیشان و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه ئاشكرا بكه‌ن.