ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تیكاب به ناوی فه‌رشاد فه‌ره‌جی وێڕای ئازادبوون به وه‌سیقه‌ی سێ ملیارد تمه‌نی، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، فه‌رشاد فه‌ره‌جی پێشتر به هۆی چالاكییه‌كانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له دادگای ئینقلابی تیكاب به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و به دانانی بارمته‌ی سێ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ڕۆژی شه‌ممه فه‌رشاد فه‌ره‌جی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه.