مه‌یسه‌م خوداڕه‌حمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، وێڕای هه‌بوونی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه زیندانی ئێڤین.
مه‌یسه‌م خوداڕه‌حمی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌ران هه‌ر دوو ئه‌ژنۆی شكا و له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كرا. ئێستا ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه تووشی ئێش و ئازاری سه‌خت بووه و به‌رپرسانی زیندان ته‌نیا چوار ڕۆژ مه‌ره‌خسی ده‌رمانیان پێ داوه. شایانی باسه كه مه‌یسه‌م خوداڕه‌حمی له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.