به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراوی ژن به ناوه‌كانی “فه‌ریبا ئه‌سه‌دی”، “موژگان ته‌دریسی”، “مریه‌م جه‌لال حسێنی” و “مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری” له ژێر گوشاری سه‌ختی هێزه‌كانی ئیتلاعات دان و له مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
“فه‌ریبا ئه‌سه‌دی” كۆتاییه‌كانی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه، ناوبراو نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. هه‌روه‌ها “موژگان ته‌دریسی” و “مریه‌م جه‌لال حسێنی” له ڕێگه‌وتی ٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌چوویی گوازراونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوی “مه‌عسوومه سنه‌وبه‌ری” كه له ڕه‌ه‌وتی شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا و بۆ زیندانی كه‌چوویی گوازرایه‌وه.