به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنه‌ماڵه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسمی حه‌وته‌می كچه‌كه‌یان له كاتێكی دیكه‌دا به‌ڕێوه ببه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا بڕیاریان دابوو كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسمی حه‌وته‌می كچه‌كه‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕێكگه‌یان نه‌داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغ بوونی پێنجشه‌ممه و ئه‌گه‌ری به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك، ئه‌بێ ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌راسمه‌كه‌ی به‌ڕێوه به‌ڕێوه ببه‌ن.
