ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی گیانبه‌ختكردنی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هێناوه تاكوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌و شوێنه‌ی خۆیان دیاریان كردووه و به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك بنێژن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ده‌ورووبه‌ری ماڵی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”یان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵك سه‌ردانیان بكات. هه‌روه‌ها گوشاریان بۆ دایك و باوكی ئارمیتا هێناوه تاكوو مه‌راسمی پرسه‌ی كچه‌كه‌یان له ڕۆژی شه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢ و له‌و شوێنه‌ی خۆیان دیاریان كردووه به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه ببه‌ن.