به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكه‌ن.
ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی گوشاری بۆ سەر بنەماڵەی پێشمەرگەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێناوە و بە تەلەفۆن و بانگهێشت كردن هەڕشەیان لێ دەكەن تاكوو ڕۆڵەكانیان بگه‌ڕێننه‌وه نێوخۆی وڵات و ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه تاكوو ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به نهێنی كار بۆ حیزبه‌كان ده‌كه‌ن و پێوه‌ندیان له‌گه‌یاندا هه‌یه ئاشكرا بكه‌ن.
