ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی“یان بانگهێشت و هۆشدارییان پێ دا كه نابێت له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌ی، مه‌راسم به‌ڕێوه ببات.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سه‌قز گوشاریان بۆ “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” هاوردووه تاكوو ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كردۆته‌وه، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه ئه‌گه‌ر له مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كچه‌كه‌ی دا قه‌سه و باس بكات، به توندترین شێوه هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له “ئه‌شكان ئه‌مینی” برای ژینا كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئاگاداری چالاكییه‌كانی هه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن.
بانگهێشتی سێ چالاكی كرێكاری سنه بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت
سێ چالاكی كرێكاری شاری سنه به ناوه‌كانی “ڕێبوار عه‌بدۆڵڵاهی“، “فه‌ردین میرهكی” و “ئێقباڵ شه‌بانی” له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سنه‌وه بانگهێشت و لێێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” به‌شداری بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه پێشتریش پێشینه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان بووه.