له ڕۆژانی ڕابردوودا فستیواڵی ڕۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئێرشادی ئیسلامی سنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام، ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و فستیواڵه‌یان بایكۆت كرد و كه‌وتنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “خانه‌ی مه‌تبووعات” كه ئه‌ندامه‌كانی هه‌موو سه‌ر به به‌سیج و سپای پاسدارانن به نیازبوون له ڕێگه‌ی پێدانی خه‌ڵات و كارتی بانكی، ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌و فستیواڵه داوه‌ت بكه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا. له ١٢٠ میدیای چالاك له شاری سنه، ته‌نیا ٨ میدیا به‌شدار بوون و زۆربه‌ی چالاكانی بواری ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و مه‌راسمه‌یان بایكۆت كرد. شایانی باسه كه ساڵی ڕابردووش چه‌ند ڕۆژنامه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران به‌ڵام، خانه‌ی مه‌تبووعات هیچ پشتیوانییه‌كی لێ هاوكاره‌كانی نه‌كرد.
