به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له دووكاندارانی شه‌قامی فرده‌وسی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نه‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه گوشار و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و هه‌روه‌ها حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاد كردووه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. له دوو ڕۆژی ڕابردووش دا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له شاره‌كانی بۆكان، مهاباد و سنه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ دووكانداران كردووه كه نابێت له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان دا مان بگرن و له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری بكه‌ن.