له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆی تاران ده‌یان خوێندكاری كچی بانگهێشت و هه‌ڕه‌شی لێ كردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، لانیكه‌م ٥٠ خوێندكاری كچ به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و حه‌راسه‌تی زانكۆوه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. كۆمیته‌ی ئینزیباتی ڕایگه‌یاندووه كه دوایین هۆشدار به خوێندكاران دراوه و ئه‌گه‌ر پابه‌ند به یاسا نه‌بن ئه‌وه له ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌ش و بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ترم له پرۆسه‌ی خوێندن دوور ده‌خرێننه‌وه.