به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران له گوندی نه‌ڕانی سه‌ر به شاری سنه، گوشاریان بۆ دانیشتووانی ئه‌و گونده هاوردووه كه هاوكاریان بكه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، سپای پاسداران و به‌سیج هه‌وڵیان داوه له نێو دانیشتووانی گوندی “نه‌ڕان” هێز وه‌ربگرن و گوشاریان بۆ باخدارانی نزیك گونده‌كه هاوردووه كه ڕاپۆرتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بانگه‌واز بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه، بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌نارده بكه‌ن. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كه‌ن، باخه‌كانیان ده‌ڕووخێنن.