کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بانه‌

گوشاری به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی ناچار كردنیئه‌سعه‌د عوبێدیبۆ كۆۆتایی هێنان به‌ چالاكییه‌كانی، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنەماڵە و کەسوکاری ئەسعەد عوبێدی، چالاکی میدیاییی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گوشاری زۆریان خراوه‌ته‌ سه‌ر بۆ ئەوەی ناوبراو ناچار بکەن دەست لە چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ بكێشێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم فشارە دوای چالاکییەکانی عوبێدی لە بواری زانیاری و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عراق دەستیپێکردووە. ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بنەماڵەكەیان لە شاری بانە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكردووە. ئەسعەد عوبێدی کە ساڵانێکە لە بواری دۆکیۆمێنتکردن و وێنەگرتنی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا چالاکە، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێیە و هاوکاریی میدیا سەربەخۆكان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات.