کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ڕامین فاتحی

گوشاری ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ڕامین فاتحی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،وریا فاتحیبرایڕامین فاتحیله‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ بانگهێشت كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاش لێپرسینه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ئازاد كراوه‌ و هه‌روه‌ها مانگی ڕابردوودایه‌ نه‌هیه‌دایكی گیانبه‌ختكردووڕامین فاتحی، باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌. شایانی باسه‌ پاش بانگهێشتیوریا فاتحیله‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌، پێی ڕاگه‌یندراوه‌ كه‌ ئێره‌ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ براكه‌ت گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ گوشارێكی زۆری ده‌رونیان خستووه‌ته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌.