ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بنه‌ماڵه‌ی سۆران ئارام، چالاكی مافی مرۆڤی دانیشتووی یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی ئێرانی بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان وتووه كه ئه‌گه‌ر به‌گه‌ڕێته‌وه ئێران ئه‌ماننامه‌ی پێ ئه‌ده‌ن و ئه‌بێ ڕازی بكه‌ن. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو.