ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباد بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به ناوی “سالار عه‌بدۆڵڵاهی ساوه‌جبۆڵاغی” بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “سالار عه‌بدۆڵڵاهی” بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگ كراون. پاش سه‌ردانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، مۆبایله‌كانیان زه‌وت كراوه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له نێوخۆ و ده‌روه‌ی وڵات كۆنتڕۆڵ كراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك به به‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له مه‌راسمه‌كان دا به‌شداری بكه‌ن.
