مورگان ئۆرتێگاش، جێگری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ جۆزف عه‌ون، سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه دیداری كرد و خوازیاری دوورخستنه‌وه‌ی گرووپی حیزبۆڵڵا له پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته بوو.
مورگان ئۆرتێگاس له دیدار له‌گه‌ڵ جۆزف عه‌ون دا ڕایگه‌یاندووه كه حیزبۆڵڵا و لایه‌نگرانی نابێت هیچ ده‌ور و نه‌خشێكیان له ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته دا بێت و ئه‌وه هێڵی سووری ئه‌مریكا بۆ ده‌وڵه‌تی لوبنانه كه ئه‌بێ له‌به‌رچاوی بگرێت تاكوو ڕووبه‌ڕووی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نبێته‌وه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حیزبۆڵڵا شه‌وی ڕابردوو له ناڕه‌زایه‌تی به وته‌كانی مۆرگان ئۆرتێگاس له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت كۆبوونه‌وه و به ئاگردانی لاستیك جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یان داخست.