پلینۆمی شەشەمی کومیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران، لە رۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ٧ و٨ی مانگی خهرمانانی ١٣٩٤ بەرابەر لەگەڵ ٢٩ و ٣٠ی ئوتی ٢٠١٥ بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی حێزب و هاوڕێیانی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە کە وەک چاودێر بانگهێشتی ئەم کۆبونەوەیە کرابوون،بەڕێوەچوو. لەم پلینۆمەدا دوای هەڵسەنگاندنی راپۆرتی سیاسی و تەشکیلاتی کومیتەی ئیجرایی و بەرپرسانی ئۆرگانە حیزبیەکان بە پلینۆم، پێڕاگەیشتن بە قەرارە پێشنیار کراوەکان و ئاڕایش و تەقسیم کاری کومیتەی ناوەندی خرایە دەستوری کارەوەلە گوزارشە سیاسیەکەی کومیتەی ئیجرایی و قسەوباس کردن لەسەری وێڕای ئاماژە بەو فاکتۆڕە عەینیانەی بەردەوامی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری نیشان ئەدەن و ئاسەوارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی و کاریگەریەکانی لەسەر توند بوونەوەی ڕقابەت و کێشمەکێشی نێوان زلهێزە سەرماداریەکان. سهرنجی تایبەت خرایەسەر قەیرانی جیهانی پەنابەری و ئەو دەرسانەی کە پێویستە لە قەیرانی یۆنان وەربگیرێت.لەم بەشە لە قسەوباسەکانی پلینۆم هەروەها قەیرانی سیاسی و حکومەتی لە تورکیە، بارودۆخی عێڕاق و ئاسەوارەکانی تەوافوقی هەستەیی ویەن بەسەر بارودۆخی ئێرانەوە و مەوقعیەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا قسەیان لهسهرکرا.سەبارەت بە قەیرانی یۆنان پلینۆم جەختی کردهوە کە ئاراستەی ئاڵوگۆڕەکانی یۆنان لەماوی ئەم چەند مانگەی دواییدا و تەسلیم بوونی سیریزا لە بەرانبەر مەرجەکانی یەکێتی ئوروپا سەرەڕای ویست و مەیلی زۆربەی دەنگدەران بۆ خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەم مەرجە کۆیلە هێنەرانەدا بە واتای کۆتاییهاتنی خەبات لەدژی بەرنامەی ریازەتی ئابووریدا نییە. تەسلیم بوونی سیریزا لە بەرانبەر گوشارەکانی یەکێتی ئوروپادا و روودانی جیابوونەوە لەم رەتەدا لەژێر گوشارەکانی دوو بەرەی ناکۆکی چینایەتی تا دەست لەکار کێشانەوەی “سیپراس” لە سەرۆک وەزیریی، ئەگەرچی دەرخەری ئاسۆیەکی بەرتەسک و ناپەیگیری جەریانی سیریزا لە خەبات لەدژی ریازەتە ئابورییەکانە و بە زیانی چینی کرێکار و توێژی بێبەشی کۆمەڵگا تەواو بووە، بەڵام ئەمە هێشتا بە واتای کۆتایی کار نییە و چینی کرێکار و خەڵکی ئازارچێشتوی یونان دەبێ بە دەرس وەرگرتن لەم ئەزمونە رێگای بەرەوپێش چوونی خۆیان بدۆزنەوەهەروەکو تەجروبەی تا ئێستا نیشانی داوە خەبات لەگەڵ ئەو سیاسەتە ریازەتییە ئابووریانەی کە لە لایەن یەکێتی ئوروپا و ناوەندە ماڵیەکانی وەک بانکی ناوەندی ئاڵمان، بانکی ناوەندی ئوروپا و سندوقی نێودهوڵهتی دراو لەدژی خەڵکی یۆنان پەیڕەو دەکرێت بەبێ هاوسەنگ کردنی سەروەت، بەبێ هێرش کردنەسەر بەرژەوەندیەکانی چینی سەرمایەداری یۆنان، بەبێ داگیر كردنی سەرمایە گەورەکان و کورت کردنەوەی دەستی سەرمایەی ماڵی و بانکدارەکانی یۆنان لە هێرش کردنەسەر کار و ژیان و بەڕێچونی کرێکاران مومکین نییە. یەکێتی ئوروپا و ناوەندە ماڵیەکانی بە پشت بەستن بە چینی سەرمایەداری یۆنان، بەرنامە ریازەتییە ئابووریەکانیان بردۆتەپێشهوه. وامە وەرگیراوەکان لە ناوەندە ماڵیەکانی ئوروپا بە گەروی سەرمایەدارانی یۆنانیدا کراوە تا بە پشت بەستن بە توندکردنەوەی چەوساندنەوەی چینی کرێکاری یۆنان سود و قازانجی زیاتر بخەنە گیرفانیانەوە. کەوایە ئەوە سەرمایەدارانی یۆنانن کە دەبێ ئەو قەرزانەی لە ساڵانی رابردودا لەسەر دەوڵەتەکانی یۆنان کەڵەکە بوون بدەنەوە.لە خەبات لەدژی بەرنامە ریازەتییه ئابوورییەکانی داسەپاو لە لایەن یەکیتی ئوروپاە کە لەژێر ناوی “بەستەی نەجات” ئیرائه ئەدرێن چینی کرێکاری یۆنان لەگەڵ بانکدارەکان و چینی سەرمایەداری ئەم وڵاتە لە بەرەیەکدا نین. چینی کرێکاری یۆنان تەنیا بە سەف ئارایی لە بەرانبەر چینی سەرمایەداری یۆنان و بانکدارەکان و بازوی ئیجرایی ئەم چینە دەتوانێ پشتیوانی چینی کرێکاری ئاڵمان و فهرانسە و سپانیا و باقی وڵاتانی ئوروپایی بۆخۆی دەستەبەر بکات و لە بەرەیەکی چینایەتیدا خەبات لەدژی بەرنامە ریازەتییە ئابوورییەکان کە کارزارێکی فەراکێشوەریە بەرێتەپێشهوه.لە درێژەی ئەم ئاڵوگۆڕانەی تا ئێستای یۆنان ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنی داهاتودا باڵی چەپی سیریزا بێتەسەر دەسەڵات، بەرەوپێش چوون لە خەباتدا لەدژی بەرنامە ریازەتییە ئابورییەکان هەروا لە گرەوی ئەم سیاسەتە سوسیالیستە دا هێرش بۆسەر سەرمایە و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتە سەرمایەدارانەکانە. بۆ چینی کرێکاری یۆنان لە بەراورد لەگەڵ ئەم جههەتگیریە چینایەتی و دژی سەرمایەداریەدا، مانەوە یان نەمانەوە لە یەکێتی ئوروپادا لایەنی لاوەکی تری هەیە.