ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار زیندانی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كران.
ناسنامەی دوو كه‌س لەو زیندانیانە بریتیه له: “فەرشاد عەبدولی” و “مەنوچێهر گودەرزی”. به‌پێی زانیارییه‌كان، “فەرشاد عەبدولی” تەمەن ٣٠ ساڵ و “مەنوچێهر گودەرزی”، هەر دوو خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە کرماشانن و پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كراون. ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و دوو به‌ندكراوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو زیندانی دیكه كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه.