ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی گەلاوێژ” “محەمەد حەبیبی”، “شەعبان محەمەدی” “مەسعوود نیکخا” و “ئەسکەندەر لوتفی” بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی موعه‌لیمانی ئێران، پاش گواستنەوەی “ئەسکەندەر لوتفی”، بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی یەکشەممە “محەمەد حەبیبی”، “مه‌سعوود نیكخواه” و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”یش پاش سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون و مانه‌وه له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بۆ ئەم بەندە ڕاگوێزران. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە لە گواستنەوەی “جەعفەر ئیبراهیمی” چاودێری شورای هەماهەنگی و “ڕەسووڵ بوداغی” سەرۆکی شۆرای هەماهەنگی بۆ بەندی 4ی ئێڤین (بەندی گشتی) هیچ باسێك نه‌كراوه.