کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ٦٠٠ بەندکراو  بۆ زیندانی ئیڤین

گواستنەوەی ٦٠٠ بەندکراو بۆ زیندانی ئیڤین 3

ڕۆژی ڕابردوو، بەرپردانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ٦٠٠ بەندکراویان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان، بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوە.

بە پێێ ڕاپۆرتەکان، پاش نۆژەن کردنەوەی چەند بەشێک لەو زیندانە بەندکراوان ڕاگوێزراون، بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێشتا بەشە پێویستەکانی زیندانی وەکوو نەخۆشخانە، سلفی زیندان و هەروەها بەشە ئیدارییەکان و چاوپێکەوتنی زیندانیان  لەگەڵ بنەماڵەکانیان، ساز نەکراونەتەوە. ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕاستەوخۆ ژیانی بەندکراوان  دەخاتە مەترسییەوە و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.