کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ٢٢ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندی ٤ی زیندانی قزڵحەساری کەرەج

گواستنەوەی ٢٢ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندی ٤ی زیندانی قزڵحەساری

بەیانی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، ٢٢ زیندانی سیاسی ڕاگیراو لە بەندێ ٤ی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو بەندکراوانە پاش لە سێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی لەو زیندانە، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی و دژایەتی جەنایەتەکانی ڕژیم، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕاگوێزراون و مەترسی لە سەر دۆخی تەندروستیان هەیە. لە هەمان کاتدا بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو ٢٢ بەندکراوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە ڕاگوێزراون و کەشێکی توندی ئەمنی لەو زیندانە بەسەر بەندکراواندا زاڵ کراوە.