کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا وە بۆ هەرێمی کوردستان

گوستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستانی 1

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاویان کردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا وردە وردە بنکەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چۆڵ دەکەن و بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق دەچن.

ئه‌مه لە کاتێکدا كه میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە ددانی تیژیان ڕوو لە خەڵکی سڤیل و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ئەمریکا نیشان دا. شەوی ڕابردوو گرووپی حیزبوڵڵای عێراقی، کە لقێکی تۆڕی تیرۆریستیی سوپای پاسداران لە عێراقە، بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزیان بڵاوکردەوە و ڕاستەوخۆ کوردانی ناوچەکە و بەتایبەت هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج. ئەم کارە لە کاتێکدایە کە كاناڵی الحرەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە: “پەنجەرەی هێرشکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ١ی مارس دەکرێتەوە”.