کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

 گواستنەوەی مەنسوور عبداللەزادە بۆ زیندانی نەغەدە

گواستنەوەی منسور عبداللەزادە بۆ زیندانی نەقدە

هاوڵاتییەکی کورد پاش نزیکەی مانگێک لە دەستبەسەرکران بەبێ ئیتهام و بەبێ دادوەر، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە

مەنسوور عبداللەزادە، ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممە لە گوندی خەلیفانی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەرکرا. لە تەواوی ئەو ماوەیەدا نە خێزانەکەی توانیویەتی بیبینێت و نە مافی دەستڕاگەیشتن بە دادوەری هەبووە. سامانە کەسییەکانیشی مصادرە کراون. رۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوه، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە. تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هوکاری دەستبەسەرکرانی و هەروها هیچ تاوانێکی فەرمی لەدژی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.