بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “فۆئاد قادری” هاووڵاتی دەستبەسەرکراو و خەڵکی شاری جوانرۆ، بۆ زیندانی دیزل ئابادی کرماشان گواستراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی 30ی خەرمانان، کە بە هۆی پیشەکەیەوە هاتوچۆی شاری سنەی ئەکرد، لە جاددەی ڕوانسەر–کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕژیم کرا. ناوبراو پاش چەند رۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی توند، بۆ زیندانی دیزل ئابادی کرماشان گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە چەند پەراسووی شکاوە و هەروەها لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
