هەنگامە چووبین، دایکی “ئارتین ڕەحمانی”، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه براكه‌ی “فوئاد چووبین” به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه.
“فواد چووبین” کە بەبێ هیچ بەڵگەیەك لە زیندانی شیبانی ئەهواز زیندانی کراوە، لە دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە هیچ پێوەندییەكی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و بە پێی زانیارییه‌كان، بە لێدان بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراوەتەوە. شایانی باسه كه “فوئاد چووبین” خاڵۆی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری ئیزه “ئارتین ڕه‌حمانی”یه و ڕۆژی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
