“سەیاد دەروێشی”، برای “فەرجاد دەروێشی”، لە گیانبهختكردووانی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” کە سەرەتاکانی مانگی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندیی تەورێز گواستراوەتەوە.
“سهیاد دهروێشی” له ماوهی بهندكرانی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لهگهڵ بنهماڵهكهی بێبەش و تەنیا له پەیوەندییهكی كورتی تەلەفۆنی دا ڕایگهیاندووه كه بۆ زیندانی تەورێز گواستراوەتەوە. “فەرجاد دەروێشی”، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی باڵووی سەر بە شاری ورمێ، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە شەقامی وەلیعەسری ئەو شارە بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم گیانی بهختكرد.