کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی سێ زیندانی سیاسی بۆ بەندی ماددە هۆشبەرەکانی زیندانی نەغەدە

گواستنەوەی سێ زیندانی سیاسی بۆ بەندی ماددە هۆشبەرەکانی زیندانی نەغەدە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ زیندانیی سیاسیی بە ناوەکانیشەفیع محەممەدنژاد، خزر قادری‌ئازەر و ئیسماعیل محەممەدپوورخەڵکی شاری پیرانشار، بەبێ ئاگاکردنەوەی پێشوەخت و هیچ هۆکارێک لە بەندی زیندانییانی سیاسی گوازرانەوە بۆ بەندی گیرۆدەبووانی ماددە هۆشبەرەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ زیندانییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەرعەبدوڵڵا ئاقاییبە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕژیمبە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون و لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوون.