له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شــنۆ بە ناوەکانی “حەیدەر عەلیزادە” و “شێرزاد مامەندی” بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ گوازرانەوە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ڕێکەوتی 7ی خەرمانانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه تا کاتی بڵاوكردنهوی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سهر هۆکاری دەستبەسەر كردنی ئهو دوو هاووڵاتییه لهبەردەستا نییە.
