کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی دوو به‌ندكراو بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنەوەی دوو به‌ندكراو بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

 

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی گەلاوێژ، دوو به‌ندكراو بەناوه‌كانی “محەممەدخالید حەمزەپوور” و “ڕەحمان یووسفی” خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بۆ زیندانی ناوه‌ندی نەغەدە ڕاگوێزراون.

بەپێی زانیارییه‌كان، ئەم دوو به‌ندكراوه‌ بەتۆمەتی “ئەندامەتی و هاریکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هه‌ر یه‌كه‌و بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوون. شایانی باسه‌ كه‌ حوکمی ئەو دوو به‌ندكراوه‌ لە دادگای پێداچوونەوە وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوو و حوکمەکەیان ٧ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێ ڕاگەیەندرا.