به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گوڵان، دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه” بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كراون.
جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركران و له ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. شایانی باسه كه “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” و “مه‌سعوود نیكخاه” ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه و چه‌ند جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی مه‌ریوان و سنه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون.