بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسی دادگای ئینقلاب لە شاری شیراز لە ترسی کاردانەوەی خەڵک و دۆخی ئەمنی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی دادگای ئینقلابی گواستووەتەوە بۆ زیندانی عادڵ ئابادی شیراز.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، قازی مەحمود ساداتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەموو دانیشتنەکانی سەبارەت بە دۆسیەی دەستبەسەرکراوان، لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بەڕێوە دەبات. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە زۆربەی شارەکانی ئێران و کوردستان، کاربەدەستانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هێرشەکان و خراپی دۆخی ئەمنی لە شارەکان، ناچار بە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان لە دامەزراوە ئەمنیەکاندان و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جەنایەتەکانی ڕژیم دژ بە خەڵکی ناڕازی.
