کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ئیبراهیم خەلیل سدیق هەمەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی

گواستنەوەی ئیبراهیم خەلیل سدیق هەمەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی 1

 

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسانی زیندانی مەریوان بە گواستنەوەی “ئیبراهیم خەلیل سدیقی هەمەدانی” بۆ ژووری تاکەکەسی، ژیانیان خستووەتە مەترسیەوە.

بە پێی زانیارییه‌كان، بەرپرسانی زیندانی مەریوان دژایەتیان له‌گه‌ڵ داواكاری “ئیبراهیم خەلیل سدیقی” کردووه‌. ناوبراو داوای کردووە بیگوازنەوە بۆ زیندانی “سەڵماس” تاکوو لە کوڕەکەی “سالار سدیقی هەمەدانی” نزیک بێتەوە. بەڵام بەرپرسانی زیندانی مەریوان نەتەنیا داواکارییەکەیان ڕەت کردووەتەوە بەڵکوو گواستوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. ئەو هاووڵاتییە كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه‌ پێشتریش بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ لای کوڕەکەی مانی لە خواردن و دەرمان گرتبوو کە ئەوکات بە وادە و بەڵێنی بەرپرسانی زیندان مانگرتنه‌کەی شکاند.